کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی موحسین عەبدوڵاهی کوڕی ناسر، ٣٥ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵی بچووک خەڵکی گوندی کانیبەرد سەربە شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و سیستەمانەی هێزە چەکدارە جێگیرکراوەکانی سنوورەکانی کوردستان لە خاڵی سنووری کێلێ گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، کۆڵبەری کارێکی بێ نرخ و لەڕووی ناچارییەوەیە کە حکوومەتی گەندەڵ و دژە بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەپاندوویە بەسەر گەنجانی لێهاتوو و چاوکراوەی کوردستاندا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *