برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە مەریوان و سەوڵاوا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی نوسود سەر بە شاری سەوڵاوا تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کرد کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هؽزەکانی ئێران کۆلبەرییەک بە ناوی “موحسین وەلی الاهی” خەڵکی جەوانڕۆ لە بەشی پشتی بە سەختی بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە چەکی ساچمەهاوێژ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سنووری ئێران لە ناوچەی (هەنجیران) سەر بە قەزای مەریوان کۆلبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە ناوی ئومێد کەریمی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی گۆشخانی بریندار کرد.

شایانی باسە بەهۆی سەختی برینەکانی دەستی کۆڵبەرە بریندارکە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کراوە و تا ئێستا دوو جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستاش هەر لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری تایبەتی پزیشکیدایە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *