ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین محەممەدی ٥٢ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندت تیکانتەپە سەربە شاری بۆکان، کە پێشتر بەتۆمەتت پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە شاری ڕەشت دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن بەرپرسانی قەزایی ئەو شارەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، پاش ١٥ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دەستبەسەریەکەیدا، حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە شاری لاکانی ڕەشت جێبەجێکرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، دوو برای دیکەی ئەم زیندانییە بەناوەکانی سمایل و حەسەن محەممەدی بەتۆمەتگەلی سیاسیی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کرابوون و هەروەها خەریکن تەرمی ناوبراو دەگێڕنەوە بۆ بۆکان و شوێنی نیشتەجێ بوونی.
ق.ش


