ک.م.م.ک:
هەینی ۷ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد خالدی تەمەن ۲٨ ساڵ، کوڕی ئیقباڵ خەڵکی گوندی چیچوران-ی سەر بە بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ لە بانە کوژرا.
شایانی باسە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لەو ڕووداوەدا دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستانیش بریندار بوونەوە و ناوی یەکێک سیروان وەلی یە.
ع. س