سیرووس عەباسی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، سیرووس عەباسی هاوڵاتی خەڵکی دێولان و بەڕێوەبەری فێرگەی زانستی کوردستان بەدانانی بارمتە لە زیندانه حکوومەتی ئێران لە سنە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سیرووس عەباسی لەڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان لەگەڵ براکەی ئازاد عەباسی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کرابوون.

شیاوی باسە کە، سیرووس عەباسی پێشووتر و لەڕەوتی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی و بەبۆنەی بەشداری لە مانگرتنەکان و دەرکردنی بەیانییە بۆسەر مەزارگەی گیانبەختکردووانی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

ناوبراو پاش ماوەیەک لە زیندان ئازاد و دواتر بەرەبەری ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی گیانبەختکردووانی شاری دێولان بانگهێشت و سەرلەنوێ دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *