دیواندەرە؛ ئومید قەدیمی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فوئاد قەدیمی بەدانانی بارمتە لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی سەرنجە، ناوبراو ١٦ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە جل مەدەنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندەرە ڕاگوازرا.
ناوبراو پاش تێپەڕینی ٤٨ کاتژمێر لە ڕێکەوتی دەستبەسەرییەوە بۆ گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *