بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵەێک لە زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی لە نامەێیکدا بۆ خاتوو “جەهانگیر” ڕاپۆرتچی تایبەیی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ ، هەندێک خاڵی بەر چاوویان لە مەڕ ئاستەنگی و گوشارەکان کە بەسەر زیندانیان هاتوە ، دێننە بەر باس و خوازیاری چاک کردن و بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخەی زیندانەکانن.
دەقی نامەکە
بۆ خاتوو دوکتور عاسیمە جەهانگیری
ڕاپۆرتچی تایبەتی شورای مافی مرۆڤ ، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی و هەر وها بۆ ڕێکخراوی لێبوردەیی نێو نەتەوەیی و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ
ئێمە زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی و بەندکراو لە هۆڵی ژمارە ۱۲ی ژوری ژمارە٤ی گرتوخانەی ڕەجای شار ، لە دوای ئەوەی زۆر جاران یاسا و پەیڕەوە ناوخۆییەکانی تایبەت بە زیندانەکان ژێر پێ خراو و خەمساردی وە پشتگوێ خستنی لە پێنەدانی ئیمکاناتی ئاسایشیمان بینی و هەستمان پێکرد ، کە ئەمە بوەتە هۆی ئەوەی سەرهەڵدانی زۆر نەخۆشین و دەردە و ئازار و لە ئاکامدا وەردە هەنگاوی بەرەو مەرگ مان لێ چاوەڕووان کردوە.
۱ ـــ بە لە بەر چاوگرتنی خاڵی ۱۰۲ و ۱۰۳ پەیڕەو کراو ، دابین کردنی پێداویستی پزشکی و نەخۆشخانە و تێچوی پشکنیین و دەوا و دەرمان لە ئەستۆی بەندیخانەیە ، بەڵام کەمی دەرمان لە بێهداری زینداندا کێشەی سەرەکین .زۆر جاران دەبێت بنەماڵەکان لە سەر حسابی خۆیان و لە دەرەوەی زیندان دەرمانە کان بەدەست بێنن و بەهەزار ناری عەلی بیهێنە ناو زیندانەوە.
نەبوونی پێداویستی دەرمان لە بهداریدا و لێنەهاتوویی کارمەندانی زیندان و کار کردنی پزشکی نا پسپۆڕ دەبێتە هۆی بەلاڕێدا چوون لە بواری تەندروستی و دەرمانییەوە ، زیندانییان دەخاتە دۆخی نالەبارەوە هەر دەم لە بواری جەستەییەوە دەوکەنە بەر مەترسی
بێهداری زیندان کادری لێهاتو و پەرستاری کارامەی تێدا نییە بە جۆرێک زۆر جاران ڕێداری بهێداری لە دەرزی لێدانێک بۆ ناو دەمارەکان دەسەپاچە دەبن و یاخود پزشکانی بێهداری لە پێزانین لە جۆری نە خۆشییەکان دەمێننەوە. جاری وا هەبوە شکاوی ئێسکیان بە “داگیراو” یان “جەمامی” زانیوە .زیندان ژوری عەمەلیاتی پزشکی تێدا نییە .
لە ساڵی ۱۳٨۹ وە کە ژوری عەمەلیاتی پزشکی بەهۆی دەنگۆی فرۆشتنی گورچیلەی زیندانییەکانەوە بڵاو بویەوە تاوەکو ئێستا ئەو بەشە لە بێهداری زیندان نەکراوەتەوە و هیچ هەوڵێکیش بۆ کرانەوە لە ئارادا نییە
جەوی گشتی بێهداری زۆر پۆخڵ و زۆرجاران خوێنی زیندانیانی بریندار دەڕژێتە بەو ناوەدا و بەشی پاکوخاوێنی هیچ پەلەی لە خاوێن کردنەوەدا نییە .
هەڵسوکەوتی بەرپرسانی بێهداری سەرەتا لە گەڵ نەخۆشیەکاندا زۆر بە خەمساردیەوەیەو ئەگەر نەخۆش زۆر ئازاری هەبێت دەرزییک بۆ سوکنا بوونی کاتی لێدەدرێت و ئیتر هەوڵ بۆ چارەسەری حەقێقی نادرێت
زۆرجاران بنەماڵەی زیندانیان ناچار دەبن بە سەردانکردنی دادستان و هەوڵ و تەقەلا و تێپەڕاندنی بەزم و ڕەزمی بروکراتی ، ئیزنی هەناردەکردنی زیندانییە نەخۆشەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان بگرن و تەواو تێچوی دەواو ودەرمانە کانیش بنەماڵەکان لە ئەستۆی ئەگرن.
لەم دۆخەدا نەخۆش بە دەسبەن و پاوەنەوە و بە شێوەێیکی پڕ لە سوکایەتی پێکردن دەبەن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و بە زنجیرێک نەخۆش دەبەستن بە تەختی نەخۆشخانەکانەوە.
بینراوە هەندێک جار هەرچەن ئیزنی پزشکیش هەبوە بۆ زیندانی ،بەڵام بە موداخلە کردنی بەرپرسانی زیندان بە پشکنینێکی لاوەکی قایل دەبن و دیسان ڕەوانەی زیندان دەرێنەوە.
شایانی باسە هەندێک نەخۆشی تایبەت وەکو هیپاتیت و ئیدز و هەندێک نەخۆشینی تریش هەن کە هیچکاتێک چارەسەری بەرچاویان بۆ ناکرێت .
لەو پێوەندیەدا ڕەوتی دەرمانی پچڕ پچڕ و و پێڕانەگیشتن و خەمساردی بەرپرسانی زیندان و بێهداری ئازیزانێک وەکو ؛ موحسن دوکمەچی و شاڕۆخ زەمانی و عەلیڕەزا کەرەمی خێر ئابادی و مەنسوور ڕادپور ، ئەفشین ئوسانلوو ، مێهدی زالییە ی بەدواوە هەبوە کە لە چەن ساڵی ڕابردوودا لە دەسمان داون و تا وەکو ئێستا هیچ کەسێک وڵامدەری ئەم کارەساتانە نەبوە.
۲ ــ بە پێی یاسای ژمارە ۱۰٨ی پەیڕەو کراو لە ڕێکخراوی زیندانەکاندا ، ئاوی گەرم و سارد لە حەمام ، دەسشۆر و ئاودەست زۆر بەپێویست زانراوە ،بەداخەوە ئاوی گەرم لە ئاودەست و دەستشۆرەکاندا نەک هەر ئەوەی کە بوونی نییە زۆرجاران لە چەند مانگی ساڵدا لە حەمامەکانیشدا ئاوی گەرم بوونی نییە .بەهۆی کۆن بوون و پەرپوتەبوونی بینای زیندانەوە و پێڕانەگیشتن بە شی زەروری و پێویستی زیندان ، زێرابی قاتی سەرەوەی زیندان دێت بە سەر ئەمانەی قاتی خوارەوەدا.
۳ ــ لە سەر ژێر پێ خستنی یاسای ۹۳ و ۹٥ پەیڕەو کراو کە جەخت لە سەر خواردنی سێ ژەمەی زیندانیان دەکاتەوە ک دەبێت بەرقلیا و قاوەتونی و شێوانی زیندانیان ،بەهێز و ڤیتامینی پێویستی هەبێت ، بەڕاستی دەبێت بگوترێت خواردنی بەندیخانە لە باری چۆنایەتییەوە زۆر لە ئاستێکی نزم دایە و خۆراکییە سەرەکییەکان وەکوو برنج و سۆیا کە لە ئەساسدا خواردنی پەلەوەر و ئاژەڵە و لە مەڕ چەندایەتی خواردنەکانەوە هەردەم زیندانیان لە دۆخێکی نیوە برسیدان و زۆر جاران خوادەمەنی ئێکسپایر و کۆن بوەبەهۆێ تکێکدان میزاج و نەخۆش خستنی زیندانیان و هەر وەها بە هۆی لە بەر چاو نەگرتنی مەرجی تەندروستی لە چێشتخانەکاندا ، زۆر جاران خواردنی زیندانیان پڕ بوە لە قالۆنچە و کرم و ئەسپێی تایبەت بە خواردەمەنییەکان.
دەبێت بگوترێت تەنیا هەندێک لە زیندانیان کە لە باری ماڵییەوە باشن دەتوانن کەمی خواردەمەنی و پێداویستیەکانیان لە ڕێ کڕینی خواردەمەنی لە دوکانی ناو زیندانەوە بەدەست بێنن و هەرچە زۆریش بە گران دەیفرشنەوە .
٤ ــ یاسای ۱٦۹ی پەیڕەوکراوی ڕێکخراوی زیندانیەکان هەرجۆرە بێ حورمەتیک بە زیندانیانی بە سزادانێک دەناسێت و توند و تیژی نواندن و جوێن و کوتەککاری و شتی تریشی قەدەغەکردوە ، بەڵام بەرپرسانی زیندان بە بیانوی پشکنین زیندانیان ڕووت دەکەنەوە
دەیان شکێنن و بێڕێزیان پێدەکرێت و لە ئەگەر بەرخۆدان و بەرەگار بوونەوەی زیندانییەوە دەدرێتە بەر لێدان . بۆ نموونە یەکێک لە هاو بەندیەکانی ئێمە بە ناوی ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ بە هۆی لێدان بە باتۆم بە سەر سەریدا لە لایەن ڕێداری زیندانەوە بۆ حەوتویک لە بێهۆشیدا بوو ، بەڵام بە داخەوە هیچ ڕێگایکی یاسایی بۆ پێداچون بە سکاڵا لە سەر ئەو کردەوە نامرۆییە بۆ ئەم زیندانیێە بوونی نەبوە و لە بەر چاو نەگیراوە .ئاغایان لوقمان مورادی و ڕەمەزان ئەحمەد کماڵ ، نامێق مەحموودی و زۆر کەسی تر دراونەتە بەر لێدان و بریندار کردن و تاوەکو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبوە سکاڵا کردن لە مەڕ ئەو بێڕێزی پێکردنەوە.
٥ ـ یاسای ۷۰ و ۷۱ باس لە سەر پێویستی لە وە دەکات ژورێک هەبێت بۆ تاوانبار و هەر وەها لە پەیڕەو نامەکاندا هاتوە کە دەبێت زیندانان لێک جودا بکرێتەوە و دەبێت ژورەکان پانتایی ۱۰ میتر دووجای هەبێت و خۆری پێویستیش بیگرێت . ژورەکانی زیندانی ڕەجایی شار زۆربەیان ٥ میتری چوار گۆشەو و هەر یەکەو ۳ ت ٥ زیندانی تێدایە .ژورەکان بە هۆی داخستنی هەڵچنینی ڕووناکایەکانەوە بە ئاجۆر و وەرەقەی ئاسنی هیچ خۆرێک ناو ژورەکان ناگرێت و هاتو چۆی نەکردنی هەوا کە هۆکار ئەساسین بۆ نەخۆشیگەلی هەناسەدان ونەخۆشی پێستی و هەر وەها کات و ساتی نابەجێ بۆ هاتنەدەرەوە و هەڵمشتنی هەواێیک خۆی دەبنەهۆی کەمایەسی دڵ و هەناو .
٦ ــ هۆڵی ژمارە ۱۲ تەلەفوون خانەی تێدا نییەوە دەست پێڕانەگیشتنی ئێمە بە تەلەفۆن لە هەلو مەرجێکدایە کە تۆمەتباران بە تاوانی قەتڵ و ڕفاندن دزی هیچ بەربەستێک بۆ تەلەفونکردنی شەو وڕۆژیان نییە و کەڵکی لێوەردەگرن . ئەم بەربەست و کەم کوڕییە نا یاسایانە بەتایبەت پێڕانەگیشتنی پزشکی لە لایەن بەر پرسانی بێهداری و زیندانەوە و دۆخێکی پڕ مەترسی بۆ گشت زیندانیان پێک هێناوە بە تایبەتی زیندانییانی پیر و بەساڵاچوو وەکوو کەریم عەزیز مەعروف ،جەماڵەدین خانجانی ، فەرهاد ئێقباڵی ، عمر فەقێپور ، ئەسغەر قەتان و فەرهاد فەهندژ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان