دوورخستنەوەی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ماکۆ

ک.م.م.ک:

شەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بەناونیشانی ناسر(موحەممەد) دالە ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی زەنگاوا و دانیشتووی شیناوێ سەربە شاری پیرانشار لە زیندانی نەغەدە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ماکۆ ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە، ناوبراو هەینی ٤ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار ڕاگوازراوە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، ناوبراو لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێران بەتۆمەتی محاربە بە ٣ساڵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ٢ساڵ لە حوکمەکەی لە دوورەوەی زیندی خۆی تێبپەڕێنێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *