گەنجێکی خەڵکی مەهاباد بۆ گرتووخانەی ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، کەسێکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناونیشانی ئەمیر سەیدی ٢٥ساڵ تەمەن کەلە باخی میکایل سەرقاڵی کاسبی بوو و لە فەزای مەجازی سەرقاڵی چالاکی بووە، لە شەودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەرکوتگەری حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا و وێڕای دەستبەسەری بڕێک لە کەلووپەلی تایبەتی ناوبراو دەستی بەسەردا گیرا و لەگەڵ خۆیان بردیانن.

بەگوێرەی هەواڵی متمانەپێکراو، دووشەممە ٦ی خەرمانانی ئەمساڵ سەیدی لە پێوەندییەکی تێلەفوونییەوە بەبنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی لەورمێ ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *