سنە؛ بەیان فەرەجوڵاهی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا


ک.م.م.ک:
شەممە ٤ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، بەیان فەرەجوڵاهی، خەڵکی شاری سنە، دوای ۴۰ ڕۆژ دەستبەسەر کردن، بە دابینکردنی ۲ ملیار تمەن تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندی ژنان لە زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە سنە ئازادکرا.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲٦ی پووشپەری ئەمساڵ لە ماڵی خۆی بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران  دەستبەسەرکرا و گواسترابووە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *