سەقز؛ عوسمان ئیسمائیلئ چالاکی کرێکاری سەرجەم ٣٩ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسیی لەمێژینەی شاری سەقز، عوسمان ئیسمائیلی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە سەرجەم ٣٩ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکەو بەپێی ئەو حوکمە ٣١مانگ و ١٥ ڕۆژ بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێی ئەندامەتی لە کۆمەڵە – سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەتۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات لەڕێی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی بەسەریدا سەپێنراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *