ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ٢٤و٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی: مامل شەریفی کوڕی موتەلیب، ئەرسەلان خەیری کوڕی سمایل و هیوا ڕاەنشین کوڕی خزر خەڵکی گوندی بەفراوان سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بە گوێرەی هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانی چەسپێندراوی ئەم سێ هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش