ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٤٦ساڵ تەمەنی خەڵکی گەرگوولی خوارووی سەربە شاری پیرانشار بەناونیشانی حسەین مەحموود پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.
دەکوترێ پێشووتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەڕێی تێلەفوونەوە چەنددجار ناوبراویان بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کردووە بەڵام حسەین مەحموودپوور خۆی لە چوونی بۆ ئەو ئیدارەیە بواردووە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراوە.
ق.ش