ورمێ؛ ئازادی فەرهاد نەوایی لە زیندانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، فەرهاد نەوایی قوتابیی١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی تورشەکانی سەربە شاری مەهاباد پاش ٩ مانگ زیندان لە ناوەندی پەروەردە و چاکسازی حکوومەت لە ورمێ ئازاد کرا.

ئەم قوتابییە ١٦ ساڵ تەمەنە لە ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و لەلایەن دادگای حکوومەت لە ورمێ بەتۆمەتی گردبوونەوەی و هاریکاری دژبە ئەمنییەتی ناوخۆیی بە٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، فەرهاد نەوایی لە کاتی دەستبەسەرییەوە تا دەرکردنی حوکم لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *