بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە گوندێک بەناوی «میراولی» سەربەشارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان ئاوی خواردنەوەیان نییە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته ئەم گوندە ۱٨۰ ماڵەییە ئاوی پاکژی خواردنەوەیان دەست ناکەوێت وناچار لە شارەوە دەیکڕن، جگە لەوە ئەم گوندە زور کات لە هەبوونی برق بێبەشە.
شایانی باسە بگوترێت کوردستان سەرچاوە ئاوی شیرینی زۆره و بە هۆی وشکە ساڵییەوە ڕەنگە هەندێ کانیاو وشکیان کردبێت بەڵام بەم دۆخەشەوە هێشتا بەدروست کردنی بەنداو حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئاوە شیرینەکانی کوردستان ڕادەگوێزێتەوە بۆ ناوەندی ئێران و خەڵکی کوردستانیش ئاوی خواردنەوەیان دەبێت بکڕن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان