ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “یوسف بەکری”، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، بە بێ فەرمانی دادگا لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، تا ساتەوەختی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن بەندکرانی و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ع – ر


