دەستبەسەری دوو هاوڵاتی پیرانشاری

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەیووب عەبدوڵڵاپوور خەڵکئ گوندی شیناوێ و یەعقووب فەتاحی خەڵکی گوندی بادیناوێ سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانئ حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە، ئەیووب عەبدوڵڵاپوور و یەعقووب فەتاحی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *