هاوڵاتییەک بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زیندان گیانی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی پەیمان گەڵوانی ٢٤ساڵ تەمەن، زیندانی سیاسیی خەڵکی مەهاباد، بەهۆی ئەشکەنجەی گرانی هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری ورمێ گیانی بەختکرد.

شیاوی باسە، ناوبراو یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کرابوو و پاش چەندد ڕۆژ دەستبەسەری بەهۆی برینی ئەشکەنجەی گرانەوە چبووە کۆماوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *