هاووڵاتییەک بە مەرجی پێبەندی ئێلێکترۆنی ئازاد کرا ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی ئومید شامحەمەدی خەڵکی دیواندەرە-ی سەر پارێزگای کوردستان بە مەرجی پێبەندی ئێلیکترۆنی تا کۆتایی سزاکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە بیجار ئازادکرا.

بەپێی زانییارییەکان، ناوبراو بۆی هەیە، تا کۆتایی زیندانیکردنی بۆ ماوەی یەک ساڵ، تەنیا یەک کیلۆمەتر بە دەوری ماڵەکەی لە شاری دیواندەرە هاتۆچوو بکات.

شایانی باسە کە ئومید شامحەمەدی ئەندامی دەستەی پێشەیی مامۆستایانی کوردستانە کە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دا بە هۆی چالاکییەکانی پێشەیی و بەشداری کردن لە مانگرتنی مامۆستایان، لە ماڵە تایبەتەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *