ئەیووب جەوان پوور بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گواسترایەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەیوب جەوان پوور، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، پاش ١٨ ڕۆژ لە ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لەو شارە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە (سنندج) ڕاگوێزرا.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، له ماوه ی دەستبه سەڕی له گرتووخانه ی ئه منی شاری سه سەقز، ناوبراو به مه به ستی به وەرگرتنی دانپێدانانی زۆره ملێ تووشی ئه شکه نجه ی توند بووه.

پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە لە ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵدا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

پێویستی وەبیرهێنانەوەیە، ئەیوب جەوانپوور لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، لە سەردەمی شۆڕشی ژن. ژیان، ئازادی دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار و دەستبەسەرکرا. دواجار دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *