سنە؛ هوشمەند عەلیپوور زیندانی سیاسی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:

به پێی ڕاپۆرته کان، هۆشمەند عەلیپوور زیندانی سیاسی بەندکراو له بەندیخانەی ناوه ندیی حکوومەتی ئێران لە شاری سنه له ڕۆژی شه ممه ڕێکه وتی ٣ی پووشپەڕی ئەمساڵه وه مانی له خواردن گرتووه.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە زەوتکردنی مافی پارێزبەندی دەستی بە مانگرتن کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٤٠٠، هوشمەند عەلیپوور بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بێبەشکردنی مافی مۆڵەت بۆ بەشداریکردن لە پرسەی براکەی.

شیاوی باسە، ژیان عەلیپوور برای ئەم زیندانییە سیاسییە، لە ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ لە کاتی کۆلبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت گیانی لەدەست دا.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *