سەقز؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٥ی پووشپوڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی مەڵقەرەنی سەربە شاری سەقز بەناونیشانی میلاد فازڵپوور ٢٤ساڵ تەمەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە گوندی شوێنی ژیانی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کرد.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانەی خراوەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *