سنە؛ ئازادی کاتی چالاکێکی کرێکاری

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی ئێقباڵ پیشکاری پاش مانگێک دەستبەسەری بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ لەگەڵ ٧ چالاکی دیکەی کرێکاری بەبۆنەی بەشداری لە بۆنەی یادکردنەوەی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی هوومەن عەبدوڵایی سەردانی ماڵی باوکی ناوبراویان کردبوو، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەریان و دەستبەسەریان کردن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *