بانە؛ دەستبەسەری دووبارەی چالاکێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی و خوێندکاری دوکتۆرای کۆمەڵناسی و سیاسیی شاری بانە، پێدرام موعینی دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە یەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەگەڵ دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە شوێنی کارەکەی، دەستیان دایە پشکنینی ئەو شوێنە و دەستیان بەسەر موبایلەکەیدا گرت.

شیاوی باسە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشووتر لە ٢ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا، ناوبراو لە کۆتاییدا بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندان ئازاد کرابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *