پیرانشار؛ خۆهەڵواسینی گەنجێک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، گەنجێکی ١٨ ساڵ تەمەن بەناونیشانی سەید فەرهەنگ بابەک خەڵکی گوندی گردڕەحمەتی سەربە پیرانشار، پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی سیاسەتی ناکارمەی کۆماری ئیسلامی و هەڵاوسان و هەڵاواردن و نەبوونی هەلی کار و قورس بوونی ژیان گەنجانی لە تەنگەژە هاویشتووە و بێ هیوایی ژیانی ئاستەم کردووە هەربۆیە زۆرینەی گەنجان پەلاماری گیانی خۆیان دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *