ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی پەیمان ئەحمەدیان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بوو، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی مەنوچێهر کە هەردووکیان خەڵکی گوندی کەلکان و دانیشتووی دیواندەرەن، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
جێی ئاماژەیە کە مەنوچێهر ڕەزایی لە ڕۆژانی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٦۰۰ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
ع.س