برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ۲۰ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد عزیری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە نێزیک گوندی “دۆڵەبی” سەر بە شاری سەردەشت بەخەستی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، محەمەد عەزیزی لە گوندی دۆڵەبی سەرقاڵی لەوەراندنی ئاژەڵەکانی بووە و لەلایەن هێزەکانی سنووری ئێرانەوە بە توندی هێرش کرایەسەر و لێدراوە.

شایانی باسە کە، هێزە چەکدارەکانی ئێران پاش کۆتەک و لێدانی ئەو هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر ئاژەڵەکانیدا گرتووە و تەقەیان لێکردووە و دوو فیشەنگ بەر باسکی کەوتووە و ناوبراو بە خەستی بریندار بووە.

جێی ئاماژەیە کە محەمەد عەزیزی خەڵکی گوندی دەرماناوێ-ی سەر بە سەردەشت بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *