بەهۆی نەبوونی کەرەسەی پزیشکی و چارەسەری پێویست بەندکراوێک لە بەندیخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانیساڵی٢٧٢٣ی کوردی، بەندکراوێک بە ناوی “ناسر حەسەنپوور” تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی شاری بوکان و لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە ورمێ زیندانی کرابوو، کە بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتەو و نەبوونی چارەسەر و دژایەتی بەرپرسانی بەندیخانەکە، بۆ نە ناردنی کەسی ناوبراو بۆ دەروەی بەندیخانە بۆ چارەسەری پزیشکی لە ناو بەندیخانە دا گیانی لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناسر حەسەنپوور چەندین جار داوای مۆڵەتی نەخۆشی کردبوو و هەرجارێک ڕووبەڕووی دژایەتیی بەرپرسان ببووە، ناوبراو بە هۆی تۆمەتی داراییەوە لە زیندانی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەند کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *