بانگهێشت و لێپرسینەوەی چالاکێکی کرێکاری لە سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئومید ئەسەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەڕێی پێوەندی تێلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا و لێکۆڵینەوەی لەسەر جێبەجێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، بانگهێشتی ناوبراو لەپێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار بووە پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

شیاوی باسە، ناوبراو لە ٨ی خەرمانانی ساڵی پار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە پڕوپاگەندە دژی گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرا و ناچا بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی کرا کە نابێ لە ڕێوڕەسمەکان و چالاکییە مەدەنییەکان بەشداری بکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *