ناڕەزایی دەربڕینی بە کۆمەڵی دەستفرۆشانی سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چوارشەممۆ ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی کۆمەڵێکی زۆرلە دەستفرۆشانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر شارەوانی ناوەندی ئەوشارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

یەکێک لەدەستفرۆشان لە پێوەندییەکدا بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستنی کوت: ئەوان خوازیاری پوچەڵ کردنەوەی ئەو کاتە نوێیە دیاریکراون کە ڕێدارانی (سد معبر) دەیانەوێ لەناشاری سنەدا بی سەپێنن بەسەر دەستفرۆشاندا. بەڵام تابەئێستە بەرپپسان ئامادە نەبوون وڵامێکی سەلمێنەر وشیاومان پێ بدەنەوە.

ئەم دەستفرۆشانە ڕایان گەیاندووە گەر وڵامیان پێ نەدرێتەوە وگوێ بە داواکارییەکانیان نەدرێت، کۆبوونەوەی ناڕەزامەندییان لەڕۆژانی داهاتوودا درێژە پێ دەدەن.

دەستفرۆشانی شاری سنە هەرڕۆژە کەلوپەل وکەرستەکانیان، لەکاتژمێر۱۱ی سەرلەبەیانی وهەروەها ۱٨ی پاش نیوەڕۆوە دادەنێن کەبەپێی سەپاندنی کاتی نوێ لەلایەن ڕێدارانی شارەوانییەوە، مافی ئەوەیان نییە بەرلە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ وبەرلە کاتژمێر ۱۹ی ئێوارە دەست فرۆشی بکەن. کەحاڵەتێکدا ئەم کاتە بەسەر دەستفرۆشاندا سەپێنراوە کە زۆرینەی خەڵک لەوکاتانەدە بەرەو ماڵ دەبنەوە وئەگەری فڕۆش بۆ ئەم چینە چەوساوەو دەستنەڕۆیەی کۆمەڵگا لەدەست دەچێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان