ک.م.م.ک:
پووریا جەواهری هاوڵاتی خەڵکی کامێران ٨ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری کامێران دەستبەسەر کراو و لەژێر ئەشکەنجەی گراندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کرابوو.
ناوبراو بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوە گشتگیرەکان و کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسدارانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی و ئینقلاب لەشاری کامێران بە محاربە مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە، ناوبراو لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە ڕێی پێوەندییەکی تێلەفوونیەوە هەواڵی هەبوونی لە گرتووخانەیەکی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە و شکانی پەراسوویەکی سنگی لەکاتی لێپرسینەوە ڕاگەیاندبوو.
شیاوی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر لە دەستڕاگەیەشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.
ق.ش


