ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، ژینا مودەڕس گورجی چالاکی مافی ژنان دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی زیندانی ژنان ی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم چالاکەی مافی ژنان پێشووتر لە ڕێکەوتی٣٠ی خەرمانان لەسەرەتای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ لە بەندی ژنانی زیندانی حکوومەت لە سنە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.
ناوبراو ٤ی خاکەلێوە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرامی باسی لە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ بۆ ڕووخانی دەسەڵات دژی خۆی کردبوو.
شیاوی باسە، ژینا مودەڕس گورجی بەتۆمەتی سازکردنی گرووپ بە ئامانجی ڕووخانی دەسەڵات، جۆری حوکمەکەی بۆ ڕوون کرایەوە و چاوەڕێی بەرگری نامەی پارێزەرەکەی و کۆبوونەوەی دادگان.
ق.ش