لە شاری بانە هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “عەبدولڕەحمان ڕەیحانی”، تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی تاهیر و دانیشتووی شاری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییە سنوورییەکانی سارداو سەربەشاریبانە، لە بەشی قاچی بە گرانی بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهریار لە شاری تەورێز کراوە.

شیاوی باسە ساڵانە ئەو مینانەی لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێماون، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان دەکوژن یان بریندار دەکەن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *