سێ چالاکوانی سیاسی کورد تیرۆر کران

سێ ژنە چالاکوانی سیاسی کوردی دیاری باکوری کوردستان و ئەندامی بەرێوەبەری ناوەندی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان دەبەپە سێڤێ دەمیر ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە سلۆپی پاکیزە ناییر و چالاکی کەژەئا فاتمە ئویار” لە لایەن دەولەتی تورکیاوە تیرۆر کران

دوابەدوایی قوول بوونەوەی شەری دەولەتی تورکیا دژی گەلی کورد لە باکوری کوردستان ، هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی دەولەتی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی چالاکوانانی سیاسی و بە کوشتن و دەسبەسەر کردنیان دەیانهەوێ گەلی کورد چاوترسێن بکەن و ناچاریان بکەن لە داخوازیە رەوا و دیموکراتیکەکانی خۆیان پاشەگەزیان بکەنەوە.

لەو چوارچێوەیە دا هێزە ئەمنیەکانی دەولەتی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر ئەو سێ ژنە چالاک و ناسراوەی کورد و بە تەقەی راستەوخۆ شەهیدیان دەکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ١٠ ژانوییەی ٢٠١٣ سێ ژنە چالاکوانی کورد سەکینە چانسز ئەندامی رێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان، فیدان دۆغان ئەندامی کۆنگرەی نەتەویی کورد و لەیلا سۆیلەمەز دیپلۆماتی ناسراوی کورد لە پاریس لە لایەن گروپێکی سەر بە دەولەتی تورکیا تیرۆر کران.

هاوکات لە چەند مانگی رابردوو بە دەیان هاوڵاتی کورد بە هۆیی هێرش و بۆمباران شار و ناوچەکانی باکوری کوردستان بوونەتە قوربانی، کە زۆربەیان مناڵ و بەسالاچوون.

%d bloggers like this: