تەقینەوەی نارنجۆکێک لە شاری سەرپێڵی زەهاو کوژراوێکی لێ کەوتەوە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “موحسێن حوسەینی ” نزیکەی ٣۵ ساڵ تەمەن کوڕی پەری و پەرویز خەڵکی گوندی قلعە بەهاری سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بە هۆی تەقینەوەی نارنجۆک(هەنارۆک) گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕووداوەکە لە ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی قەڵعە بەهاری روویداوە. ع. ر‎

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *