ئەمڕۆش ناوچەی حاجی ئومەران و سیدەکان لەباشوری کوردستان کەوتە بە پەلاماری تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران و بەچری بۆمباران کران.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ئەمڕۆ ۱٨ی سپتامبری ۲۰۱٦ جارێکی تر ناوچە سنووریەکانی حاجی ئۆمەران و سیدەکان سەر بە باشوری کوردستان لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتە بەر پەلامار و هێرشی تۆپ و کاتویشاو خومپارە.
بەپێی هەواڵەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ تۆپبارانەکەکان زەرەر و زیانێکی بەرچاوی بە لەوەڕگا و موچە و مەزرای هاووڵاتیان گەیاندوە و ئاژەڵداران دەوار و هەوارگەکانیان لێشێواوەو مەڕو ماڵاتیان لێ کوژراوە و نزیک بە ۱٥۰بنەماڵەو ئاژەڵداری ناوچەکە ئەوارەی ناوچەکانی پشدەر و ڕانییە کراون
تاکو ئێستا هەواڵێک سەبارەت بە زەرەرو زیانی گیانی و مرۆڤی لە و تۆپبارانەدا پشتڕاست نەکراوەتەوە
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە چەندین جارە ناوچە سنووریەکانی باشوری کوردستان لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و تورکییەوە تۆپباران و بۆردمان دەکرێت بێ ئەوەی لە و سنوورانەوە هیچ چالاکییکی سەربازی بە دژی ئەوو دوڵاتەوە کرابێت ئەمە جگە لەوەی ئەو دوو وڵاتە بە ئاشکرا سەروەرییەکانی باشوری کوردستان عێراق دەشکێنن و بەجۆرێک گوشار خستنەسەرە بۆ دەسەڵاتی باشوری کوردستان .
هەرچەنە تاوەکو ئێستا کاربەدستانی عێراقی و حکومەتی هەرێمیش بۆ جارێکیش ئیدانە ئەو دەستدرێژیانەی وڵاتانی ئێران و تورکییەیان نەکردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
کرێکارێک، کە باوکی چوار مناڵ بوو، بە هۆیی بێکاریەوە خۆی کوشت
-
هەڕەشەی بەرپرسی (فەرماندەی) سپای پاسداران لە هەمبەر بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقای پاپ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان