هاووڵاتییەکی کورد لە چالوس دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، سێشەممە ۲۹ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هاوڵاتیەک بە ناسنامەی حەمید مەردۆخی کوڕی فەرهاد و خەڵکی گوندی دەژەن-ی سەر بە شاری کامێران-یان دەستبەسەرکردووە و گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو هاووڵاتییە کرێکارێکی بیناسازییە و لە شوێنی کارەکەی لە شاری چالووس دەستبەسەرکراوە.


جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: