ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، حوکمی لەسێدارەدانی جەلیل عەزیزپوور هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی پارێزگای ئیلام لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند دەکرێت و لە ٢ مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.
پێویستە بگوترێ، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە شەقامی ۲٤ میتری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بەمەبەستی زۆرەملێ دانپێدانانەکان تووشی ئەشکەنجەیەکی توندی دەروونی و جەستەیی کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردندا بریندار بووە و دوای لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئیلام گوازراوەتەوە و تا ئێستاش مافی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و پارێزەرێکی دیاریکراوی لێ بێبەش کراوە.
ر.خ


