دەسبەسەرکردنی هاووڵاتێک و ئازادی هاووڵاتێکی تر لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی رەفیق دیوارگەر خەڵکی شاری دیواندەرە، کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە ڕێکەوتی یەکی سەرماوەزدا دەستبەسەر کرا بوو، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندەرە ئازاد کرا.

هەروەها هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “ئەمین قوبادیان ” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە سەرقاڵی ڕەنگ کردنی خانووبەرە بووە لە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی سەرماوەزدا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

پێویستە بگوترێ کە، بە گوێرەی ڕاپۆرت لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوەندییەدا، ناوبراو لەو رۆژەوە کە دەستبەسەر کراوە بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی ڕوحی و جەستەیی دایە تا ئەو سناریویەی کە لێکۆڵەرەکەی بۆی نوسیوە لە پێش کامێرا دانی پێدابنێت.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *