ک.م.م.ک:
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەینی ۲۵ـی سەزماوەزی ۲۷۲۲ـی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد هاوڵاتییەک بە ناو رەسووڵ ئیوەر ناسراو بە هێمن ــیان رفاندو بۆ شوێنێکی نادراریان گواستەوە.
سەرچاوەی هەواڵنێرییەکە گوتی: هێمن ئیوەر بە هۆی بەشداری لە خۆپیاندانە ناڕزاییەکانی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رفێندراوە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە دۆخ و شۆێنی راگرتن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ه


