ئیسماییل شەرافەت و عوسمان ئەسعەدی دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٠ی سەرماەزی ٢٧٢٢ی کوردی، سمایل شەرافەت و عوسمان ئەسعەدی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە ناوبراوان لە کاسبکاران و بازاڕیانی شاری شنۆن کەبەبۆنەی بەشداری لە مانگرتنە گشتگیرەکانی خەڵک دەستبەسەر و ئەشکەنجە و لێدانیان بەرکەوتووە.

ئەم دوو هاوڵاتییە پاش سازکردنی دۆسیە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

هەنووکە سمایل شەرافەت و عوسمان ئەسعەدی سەرلەنوێ دەستبەسەر کراونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵیان ئاشکرا نەکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *