ئیلام؛ شەپۆلی دەستبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، شەپۆلێکی بەرئن لە دەستبەسەری سەرڕۆیانەی هاوڵاتیان لە شاری موورمووری سەربە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هاتەئاراوە و لانیکەم ٦ هاوڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنگەلی نادیار ڕاگوازران.

ناونیشانی هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراو بەم شێوەی خوارەوەیە:

١. محەممەد بازیار
٢. مووسا بازیار
٣. ئێحسان مرادیان
٤. محەممەد ئاروونە
٥. ئەمیر ئاروونە
٦. نووری موحسنی

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *