ک.م.م.ک:
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکێکی ژینگەیی ناسراوی کوردستان، بە ناوی مێهدی جەوانمەردی خەڵکی شاری دێوەڵان لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و ئێران کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی خەرماناندا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو، حوکمی ۵ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی بۆ دەرچوو.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، برای ناوبراویش لە حەوتووی رابردوودا لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
ع. ر