قوروە؛ بێ ئاگایی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەردەوامی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان دوو برا بە ناوەکانی “ئەمیر محەممەدی ” تەمەن ٢٠ ساڵ و” پووریا محەممەدی ” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە، لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، دەستبەسەر کراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە بارودۆخیان و تۆمەتە پاڵخراوەکانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *