ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی؛ ” عێرفان کاکایی” مامۆستای وەرزش و لوقمان کاکایی” و ” بەهائەدین وەیسی ” قوتابی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ، بۆ بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی و پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی مەهاباد هاتبوونە سەر شەقام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران پێکران و گیانیان بەخت کرد.
پێویست بە ڕوونکردنەوەیە کە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی تەرمی ئەم سێ هاووڵاتییە گیان بەخت کردووە لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر