بۆکان؛ کوژرانی هاووڵاتیێک و باری ناجێگیری هاووڵاتییەکی دیکەی ناڕازی

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتیێک بە ناوەی” غەفوور مەولوودی ” خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.

لە لایەکی ترەوە، دوای برینداربوونی، بەهۆی سەختی برینەکان، میلاد مەروحی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە بەشی ICU لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کراوە.

شیاوی باسە کە، هەڵسوکەوتی تووندی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو رۆژی رابردوودا بۆتە هۆکاری کوژرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە هاووڵاتیانی کوردستان.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *