ک.م.م.ک:
دووشەمنە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەماڵ هاشمی ٤٠ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەجشوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا.
جێی سەرنجە کە، ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەییک لە شاری ورمێ ڕاگوازرا، و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو بە حوکمی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیت بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
شیاوی باسە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و لەماوەی دەستبەسەری لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ق.ش


