ک.م.م.ک
سێشەمە ۱۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، چالاکێک مەدەنی و ژینگەیی بە ناوی فەرهەنگ ئێوەزی،۳۰ ساڵە، کوری محەمەد عەلی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە سنە، دوای بانگکردن بۆ بەشی جێبەجی کردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە، بۆ جێبەجی کردنی سزاکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە سنە.
شایانی باسه که ئەم چالاکی مەدەنی و ژینگەیی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنێک کوردستانیی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەت، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە ۳ ساڵ و ۹ مانگ زیندانی سزا درابوو.
ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲۱دا بە دانانی بارمتەی ۲٥۰ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی ڵێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرابوو.
ع. س