چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە گشتیەکانی قوروە نادیارە

ک.م.م.ک:
بەپێی زانیاریەکان، چارەنووسی ٣ هاووڵاتی بە ناوەکانی “بەهمەن زارعی”، “سیروان ئیلامی” و “ئاکۆ”(پاشماوەی نەزانراوە) کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستا نادیارە.
لە لایەکی دیکەوە دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی وریا مەفاخێری و سەلمان فەرهەنگیان دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا دیارکردنی چارەنووسیان لە دادگا ئازاد کراون.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *