ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عیرفان کۆهزاد دانیشتووی کەرەج کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو بۆ زیندانی قزڵحەسار لە ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لەڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتگیرەکان بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینیی لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەگرانی بریندار بوو و لەماڵەکەی خۆی لەحاڵەتی چارەسەریدابوو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لەماوەی مانگێک دەستبەسەری ٢٤ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی و ٧ ڕۆژ لەبەندی گشتیدابووە.
ق.ش